ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی خۆرەم ئاوا
یەکشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۲   |  28-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردان، سزای ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی شاری “نووراوا” سەر بە پارێزگای لۆرستان بە ناوی “محەممەدئەمین وەلی نییا” تەمەن ٣٣ ساڵ، بە نهێنی لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.