فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
پێنجشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۴   |  08-05-2025

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۱۷ی گوڵانی ١٤٠٤، “ڕوحوڵڵا مورادیانی” خەڵکی کۆیەشت و “مازیار کەریمی” خەڵکی تاران لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
هەروەها بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ۱۴ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “حەسەن میرزایی”، بەندکراوی خەڵکی کەنگاوەر لە زیندانی ناوەندیی زەنجان جێبەجێ کرابوو. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەسەن میرزایی چوار ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها “ڕوحوڵڵا مورادیانی” پێنج ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت و مازیار کەریمی بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.