فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
پێنجشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۴   |  15-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانیی چوارشەممە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “رەزا میری” خەڵکی هەرسینی کرماشان، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
شایانی باسە، رەزا میری ڕۆژی شەممە ٢٠ی گوڵان، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحساری کەرەج ڕاگوێزرابوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم بەندکراوە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێندرابوو.