فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس
چوارشەممە ۳۱-۰۲-۱۴۰۴   |  21-05-2025

سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۳۱ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “یووسف ئیسمەعیلی”، تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی شاری سەردەشت لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یووسف ئیسمەعیلی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “هەڵگرتنی ئەسید لە بەندەر گەناوە بۆ سەردەشت”، دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە، بەبێ ناردنی حوکمەکەی بۆ دیوانی باڵا و ڕاگەیاندنی بەو بەندکراوە و بنەماڵەکەی، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە، یووسف ئیسمەعیلی لە ماوەی سێ ساڵ دەستبەسەربوونیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و بنەماڵەکەی دوو ڕۆژ پێشتر بەبێ ئاگاداری لە لەسێدارەدرانی ناوبراو بەمەبەستی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو بەندکراوە بانگ کرابوون.