ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی زەنجان
یەکشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۴   |  20-07-2025

حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی “داوود ئەمانی” کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دادگاوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە زیندانی ناوەندیی زەنجان بەکردەوە دەرهات.
هەرلەم پێوەندەدا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو کە پێشتر لە پەروەندەیەکی هاوبەش بە تاوانی “دەستدرێژی سێکسی” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانی ناوەندیی گورگان بەکردەوە دەرهات.