فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی سنە
چوارشەممە ۱۲-۰۶-۱۴۰۴   |  03-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی محەممەد بابایی تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە سەوڵاوا، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم بەندکراو پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.