ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم ئاوا
شەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۴   |  27-09-2025

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “یونس ئەحمەدی” خەڵکی کوهدەشت لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم ئاوا جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.