ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی سنە
چوارشەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۴   |  01-10-2025

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ۹ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی محەممەد فەرەجی، تەمەن ۳۰ ساڵ و خەڵکی گوندی لەنجاوای سەر بە شاری مەریوان لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی خاڵی” لە تێکهەڵچوونێکدا لەسەر کێشەی ماڵی دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. شایانی باسە، سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی بنەماڵەی ناوبراو و یارمەتیی کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی لە شارەکانی مەریوان و سنە بە مەبەستی ڕاگرتن یان دواخستنی جێبەجێکردنی ئەم حوکمە، ئەو هەوڵانە بێ ئاکام ماونەتەوە و لە ئاکامدا حوکمی سێدارەی ناوبراو جێبەجێ کراوە.