ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی کرماشان
یەکشەممە ۱۱-۰۸-۱۴۰۴   |  02-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەر لەبەیانی پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “سەعید پیری” خەڵکی کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپاوە.