ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی نەغەدە
دوشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۲   |  17-07-2023
بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “سەنگەر خزری” خەڵکی شارۆچکەی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشت، لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، سەنگەر خزری دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراوە و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ڕژیم بڵاو نەکراوەتەوە.