ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی کەرەج
دوشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۲   |  23-10-2023
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، سزای سێدارەی “خەسرەو نەقیانی”، بەندکراوی خەڵکی شاری کۆیەشتی سەر بە لوڕستان لە زیندانی ناوەندی کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، هەواڵی لەسێدارەدانی خەسرەو نەقیانی هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیاکانی ڕژیم بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەرییەوە بڵاونەبووەتەوە.