ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی شاری سنە
یەکشەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۱   |  26-02-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی دێهگۆلان بە ناوی “حەمید ڕەحیمی” کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئەو سزایەی بە سەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەممە، “حەمید ڕەحیمی” تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی دێهگۆلان لە زیندانی ناوەندیی سنە ئێعدام کرا. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو چوار ساڵ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیم سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.