ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی مێشگین شار
شەممە ۰۹-۱۰-۱۴۰۲   |  30-12-2023
سەرلە بەیانی ڕۆژی هەینی ٨ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی “عەسگەر عەبدوڵڵا پەرێخانی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی مێشگین شار، لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ٤ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دادگای ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەباس فەرەج ئۆغڵوو” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی “پارس ئاباد”ی ئەردەبیل کە ٣ ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندی مێشگین شار ئێعدام کرا.