ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی شیراز
یەکشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۲   |  31-12-2023
سەرلە بەیانی رۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانبار، بەندکراوێکی خەڵکی ئێرانشار سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە زیندانی ناوەندی شیراز ئێعدام کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “نوورئەحمەد قەڵەندەرزێهی” تەمەن ٣٣ ساڵ، ساڵی ١٣٩٩ بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و لە لایەن دادگاوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدانی نوورئەحمەد قەڵەندەرزێهی لە لایەن میدیاکانی ڕژیمەوە بەتایبەت میدیاکانی دەسەڵاتی دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.