فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی خۆڕەماوا
یەکشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۲   |  14-01-2024

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانبار، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی خوڕەمئاوا بە ناوی ڕەزا حەیدەری لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕەزا حەیدەری چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە” دەستبەسەر کرابوو دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی خۆرمئاوا سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. جێگای ئاماژەیە، هەواڵی جێبەجێ کڕانی سزای سێداڕەی ئەو بەندکڕاوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە لە لایەن میدیاکانی ڕژیم بە تایبەت میدیاکانی نیزیک لە دەزگای دادوەڕی بڵاو نەکراوەتەوە.