فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی سەقز
یەکشەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۱   |  05-03-2023

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، بەندکراوێک بە ناوی “کەیومەرس زەرغامی”، خەڵکی شاری سەقز کە دوو ساڵ لەمەوبەر بەتاوانی کوشتنی گوڵاڵە شێخی (دەزگیرانەکەی) دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە ئێعدام کرا.

کەیومەرس زەرغامی، هاوینی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە تاوانی کوشتنی دەزگیرانەکەی دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای ڕژیمەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. جێگەی ئاماژەیە، تەرمی سووتاوی گوڵاڵە شێخی، ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٩ و چەند ڕۆژ پاش نادیاربوونی، لە جادەی نێوان سەقز – سنە دۆزرایەوە. لە لایەکی دیکەوە  دوو بەندکراو لە زیندانی “لاکان”ی ڕەشت کە بە تۆمەتی تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەشەممە، لەسێدارە دران.