فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی ئەراک
یەکشەممە ۰۹-۰۲-۱۴۰۳   |  28-04-2024

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی گوڵان، سزای سێدارەی “ئیرەج سەنەمبەری” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی ئەراک، لە زیندانی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیرەج سەنەمبەری سێ ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەراک بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ڕاپۆرتی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیاکانی ڕژیم بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.