فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی ئیسفەهان
سێشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۳   |  07-05-2024

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گوڵان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی شاری میاندواو بە ناوی حسێن بایزیدی تەمەن ٥١ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حسێن بایزیدی سێ ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری ئیسفەهان حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە، تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری ڕژیم بڵاو نەکراوەتەوە.