فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی ورمێ
چوارشەممە ۱۹-۰۲-۱۴۰۳   |  08-05-2024

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی ورمێ بە ناوی “حەسەن موحەرێر” خەڵکی گوندی (لەرنی) سەر بە ناوچەی تەرگەوەری ورمێە لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگاوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٤ بەندکراوی دیکە کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە گواستراونەتەوە.