فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی ورمێ
هەینی ۰۵-۰۵-۱۴۰۳   |  26-07-2024

بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی حەسەن یووسفی‌ئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
حەسەن یووسفی ئازەر، ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠، بە بەکارهێنانی قەمە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆی بە ناوی “فەردین ئیبراهیمی” تەمەن ٣٥ ساڵ لەو شارەدا کوشتبوو. شایانی باسە، فەردین ئیبراهیمی دوای دیتنی تێکهەڵچوونێک لە نێوان تۆمەتبار و هاوڕێکەی لەگەڵ دوو کەسی دیکە، هەوڵی دابوو نێوەندگیریی بکات و لەو نێوانەدا بە زەربەی قەمە کوژرا. جێگای ئاماژەیە، کوژرانی فەردین ئیبراهیمی بووە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی بەرفراوانی هاووڵاتییان لە نەغەدە کە بە دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان لەو خۆپیشاندانانەدا بە توندوتیژی کێشرا و دوکانی دەیان هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی وێران کرا. ئەو ناڕەزایەتییانە هەروەها دەستبەسەرکرانی چەندین هاووڵاتی و هەروەها بانگکرانی زیاتر لە ٥٠ هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێکەوتبووەوە.