ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی تەورێز
هەینی ۰۲-۰۶-۱۴۰۳   |  23-08-2024
سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەرمانان، حوکمی ئێعدامی خالید جەهانگیری، خەڵکی گوندی بالوو سەر بە شاری ورمێ لە زیندانی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خالید جەهانگیری لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگایی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو.