فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد
پێنجشەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۳   |  29-08-2024

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی خەرمانان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “سیروان ئەبووبەکری”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سیروان ئەبووبەکری پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەرمانان، بۆ دوایین جار لەگەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتنی کردووە.