فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی کەهنووج
یەکشەممە ۱۱-۰۶-۱۴۰۳   |  01-09-2024

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی خەرمانان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “پەرویز میربەلووچ زەهی نارۆیی” تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی زاهیدان لە زیندانی ناوەندیی کەهنووج جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە ٣ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە” دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ڕۆژی هەینی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابۆوە و ڕۆژی ڕابردووش دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەبووە.