ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی کەرەج
پێنجشەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۳   |  12-09-2024
سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، حوکمی ئێعدامی “سەجاد بەندەگی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی هەرسین، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج بەکردەوە دەرهات.
شایانی باسە،جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامی ئەم بەندکراوە، چەند کاتژمێرێک دوای گواستنەوەی بۆ بەندی تاکەکەسی جێبەجێ کراوە. جێگای ئاماژەیە، سەجاد بەندەگی ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپابوو.