فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان
چوارشەممە ۰۴-۰۷-۱۴۰۳   |  25-09-2024

سەرلە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی مەلایەر بە ناوی “مەلەک حسێن تورکاشوەند”، لە زیندانی ناوەندیی شاری هەمەدان جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا بوو.