فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی کەرەج
هەینی ۱۳-۰۷-۱۴۰۳   |  04-10-2024

بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی قوروە بە ناوی “مەولوود خالیدیان” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا. هاوکات لەگەڵ ئەو بەندکراوە حوکمی ئێعدامی ٦ بەندکراوی دیکەش لەو زیندانە جێبەجێ کرابوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەولوود خالیدیان نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە تاران دەستبەسەر کرا و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.