فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی قوروە
سێشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۳   |  22-10-2024

سرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدمی بەندکراوێک بە ناوی “مێهدی چراغی” ٣٤ ساڵ تەمەن کە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی گواسترابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی قوروە، لەم زیندانە جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی چراغی، مێهدی چراغی ٧ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”، دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. شایانی باسە، ناوبراو لە ماوەی ئەم ٧ ساڵە لە زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگیرابوو و دوو حەفتە لەمەوبەر گواسترابوویەوە بۆ زیندانی قوروە.