ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی نووراوا
یەکشەممە ۰۶-۰۸-۱۴۰۳   |  27-10-2024
بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی “عەبدول نەزەری” تەمەن ٤٦ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی نووراوا جێبەجێ کراوە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، عەبدول نەزەری ٥ ساڵ لەمەوبەر، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە ململانێیەکدا لەسەر زەوی کشتوکاڵی دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا بوو. جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای ئەوەیکە بکوژی سەرەکی لەم ململانێیە دیار نەبوو، لە کۆتایدا دادگا حوکمی ئێعدامی بەسەر ناوبراودا سەپاندبوو.