ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی زاهێدان
شەممە ۳۰-۰۲-۱۴۰۲   |  20-05-2023
سەرلە بەیانی رۆژی شەممە ٣٠ی گوڵان، بەندکراوێکی خەڵکی زاهێدان بەناوی “عاسف شەبەخش” لە زیندانی ناوندی ئەمشاره ئێعدام کرا.
جێگەی ئاماژەیە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سێ بەندکراو بە ناوەکانی “سەعید گەراوەند، سەمەد گەراوەند و شەهای مەنسووری نەسەب گەراوەند” کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهاتبوو. هاوکات “حسێن گراوەند” برای شەهاب گراوەند ، گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندی گشتی ئەم زیندانە.