فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی کرمان
دوشەممە ۰۷-۰۸-۱۴۰۳   |  28-10-2024

سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “تاهیر گەنج خانلوو” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری “زەڕین ئاباد”ی زەنجان، لە زیندانی ناوەندیی کرمان بە کردەوە دەرهات.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تاهیر گەنج خانلوو لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٢ بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”ی کەسێک بە ناوی حۆجەت ئێعتبار “بەڕێوەبەری حەوزەی عێلمییەی سادقی زەنجان”، دەستبەسەر و لە لایەن دادگاوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.