ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی جیرۆفت
چوارشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۳   |  30-10-2024

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ئەحمەد سالاری” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی جیرۆفت لە کرمان بەکردەوە دەرهات.
هەر لەم پێوەندەدا، سەرلە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “سەردار سەفەرپوور” تەمەن ٣٦ ساڵ و دانیشتووی ئەهواز، لە زیندانی سپیداری ئەمشارە بەکردەوە دەرهات. هەروەها سەرلە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “حەسەن سابری” خەڵکی شارستانی خورزوق کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان بەکردەوە دەرهات.