فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە
هەینی ۱۱-۰۸-۱۴۰۳   |  01-11-2024

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “واحد بینامی” خەڵکی پیرانشار ، لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ کرا.
واحد بینامی تەمەن ٤٩ ساڵ و باوکی دوو منداڵ بووە. شایانی باسە، بەرپرسانی زیندان کاتژمێر ٨ی بەیانی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەی ئەم بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە کە بۆ وەرگرتنی تەرمی کوڕەکەیان سەردانی زیندانی نەغەدە بکەن. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ٨ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنرابوو.