ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ئەراک
یەکشەممە ۱۳-۰۸-۱۴۰۳   |  03-11-2024
سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک کە پێشتر لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەراک بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئەشکان عەسکەری” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی خومەینی شار، چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگا بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.