فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی میناب
دوشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۳   |  04-11-2024

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “یووسف ئەحمەدی” ٣٢ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “چراسووز بەشاگرد” سەر بە شارستانی میناب، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە شارستانی میناب دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم بە قساس مەحکووم کرابوو. یووسف ئەحمەدی بەدوای ڕاگوێزرانی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی میناب، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ، دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجام دابوو.