ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
هەینی ۲۵-۰۸-۱۴۰۳   |  15-11-2024
بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ئومێد شێخکانلوو میلان” خەڵکی شاری سەڵماس لە زیندان ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کراوە.
شایانی باسە، ئومێد شێخکانلوو میلان سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “دەستدرێژی سێکسی” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا بوو.