ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
هەینی ۲۵-۰۸-۱۴۰۳   |  15-11-2024
سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ئامانج عەزیزی” خەڵکی ڕەبەتی شاری سەردەشت، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
هاوکات لەگەڵ ئامانج عەزیزی، لانیکەم دوو بەندکراوی دیکە بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترابوونەوە کە زانیارییەکی ورد لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە. ئامانج عەزیزی خەڵکی گوندی “ئاغڵان”ی ڕەبەت نزیکەی ٨ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.