ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی شیراز
چوارشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۳   |  20-11-2024
سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی “ئەمروڵڵا دێهقان” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی شاری کەوار لە پارێزگای فارس، لەسەر بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم لە زیندانی ناوەندیی شیراز بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست”ی دوو برا دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای ڕژیم بە دووجار قێساس مەحکووم کرابوو.