ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی سنە
یەکشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۲   |  28-05-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “عەبدولڕەحمان مۆزەفەری” خەڵکی شارستانی قوروە، لە زیندانی ناوەندی سنە بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عەبدولڕەحمان موزەفەری ١٧ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” لە گوندی “مەشیراوا”ی سەر بە شارستانی قوروە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. شایانی باسە، ناوبراو لەو ماوەیەدا لە زیندانەکانی، قوروە، کرماشان و سنە ڕاگیرابوو.