ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی جیرۆفت
شەممە ۰۳-۰۹-۱۴۰۳   |  23-11-2024
سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٣ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی “نادر غەنی زادە” خەڵکی ئاوایی عەنبەرئابادی کرمان، لە زیندانی ناوەندیی جیرۆفت بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپینی چالاکانی بەلووچ، ئەم بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای ڕژیم لە کرمان، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.