فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی سەقز
سێشەممە ۰۶-۰۹-۱۴۰۳   |  26-11-2024

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “جەهانگیر رەحیمی” خەڵکی ئاوایی “تاهیربغدە”ی سەر بە شاری سەقز ، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەکردەوە دەرهات.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنرابوو.