ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی مەلایر
پێنجشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۳   |  13-02-2025

سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “جەواد کاکاوەند” خەڵکی لوڕستان لە زیندانی ناوەندیی مەلایر جێبەجێ کرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنرابوو.