ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی مەلایر
شەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۳   |  15-02-2025

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “جەواد کاکاوەند” تەمەن ٢٢ ساڵە و خەڵکی دولفان، لە زیندانی ناوەندیی مەلایر جێبەجێ کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەواد کاکاوەند سێ ساڵ و سێ مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگاوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.