فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد
پێنجشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۳   |  20-02-2025

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی ڕەشەممە، حوکمی ئێعدامی “شاهین مەهدەوی” بەندکراوی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی ئەوشارە جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “دەستدرێژیی سێکسی” بۆ سەر کچێکی تەمەن ١١ ساڵ دەستبەسەر و دواتر حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو. جێگی ئاماژەیە، ئەو منداڵە دواتر بە هۆی گوشاری دەروونی هەوڵی خۆکوشتنی دابوو و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.