فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی بۆکان
چوارشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۴   |  09-04-2025

بەگوێرەی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “سەید تەها حسێنی” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە جێبەجێ کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەستی” هاووڵاتییەک بە ناوی یەعقووب نورە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.