فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی کرماشان
پێنجشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۴   |  10-04-2025

بەگویرەی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “کامبیز فەتحی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنرابوو.