ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان
شەممە ۰۶-۰۲-۱۴۰۴   |  26-04-2025

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی ڕۆستەم زەینەدینی بەندكراوی سیاسیی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵكی شاری لاشاری سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان جێبەجێ كرا.
ڕۆستەم زەینەدینی دوو ساڵ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە تۆمەتی “هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی جەیشولعەدل” دەستبەسەر و لە ماوەیەكی كەم و لە كاتێكدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بوو، لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.