فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە
سێشەممە ۳۰-۰۲-۱۴۰۴   |  20-05-2025

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “گۆران قادری” خەڵکی مەریوان لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
گۆران قادری سێ ساڵ ڵەمەوبەر لە سەر دۆسیەی شلێر ڕەسووڵی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو. جێگای ئاماژەیە، شلێر ڕەسووڵی تەمەن ٣٦ ساڵ کە ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠١، بە تەمای هاوکاری کردنی ژنی گۆران قادری چوبووە ماڵی ئەوان، کاتێک زانی که ژنەکەی لەماڵەوە نییە و ناوبراو مەبەستی دەستدرێژی هەیە لە پەنجەرەی بیناکەیانەوە خۆی خستە خوارەوە و چوو بووە کۆماوە. ناوبراو دوای ٦ ڕۆژ مانەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی سنە گیانی لە دەستدا کە ناڕەزایەتی بەرینی خەڵکی مەریوان و بەتایبەت چالاکانی ژنی لێکەوتبووەوە.