فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد
یەکشەممە ۰۲-۱۰-۱۴۰۳   |  22-12-2024

سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەز ، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی “عەلی خالقی فۆرقانی” خەڵکی شاری مەشهەد، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لە دایکبوونی لە زیندانی وەکیل ئابادی ئەمشارە  بەکردەوە دەرهات.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی خالقی فۆرقانی لە شەڕێکی سەر شەقام لە ساڵی ١٤٠١ کە تێیدا دوو کەس کوژران و ناوبراویش بە سەختی بریندار ببوو و چووبۆە کۆماوە، دوای ئەوەیکە عەلی خالقی فۆرقانی پاش دوو مانگ لە کۆما هاتبووە دەرێ، هێزەکانی ڕژیم ڕاستەوخۆ بردوویانە بۆ ئاگاهی و لە ژێر ئەشکەنجەدا، دانیان بە کوشتنی ئەو دوو کەسەی پێ داناوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوای بینینی کامێراکانی چاوەدێری، بنەماڵەی کوژراوەکان زانیویانە کە عەلی خالقی قۆرقانی ئەوانی نەکوشتووە.