فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک ڵە زیندانی ناوەندیی یەزد
پێنجشەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۳   |  19-09-2024

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی خەرمانان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی شارستانی زابۆل، لە زیندانی ناوەندیی یەزد بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “منان بەراهوویی” تەمەن ٥٠ ساڵ و دانیشتووی شاری زابۆل کە پێشتر لە ساڵی ١٣٩٨، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، سەرلە بیانیی ئەمڕۆ لەسەر بڕیاری دەزگای دادوەری ڕژیم حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات. جێگای ئاماژەیە، ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانان، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی، گواسترابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە.