ئێعدامی تالیب هیجرەتی پوور لە زیندانی ناوەندیی سنە
دوشەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۴   |  06-10-2025

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ۱۴ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “تالیب هیجرەتی پوور” تەمەن ۴۰ ساڵ و خەڵکی مەریوان، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
ئەو بەندکراوە نزیکەی ۱۰ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. تالیب هیجرەتی پوور پێشتریش بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابۆوە و جارێکی دیکە بۆ بەندی گشتیی ئەم زیندانە گەڕێندرابۆوە.